AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ١٧ ١٤:٢٠

بەقایی: ئێران مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرگری لە وڵات بەکار دەهێنێت

بەقایی: ئێران مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرگری لە وڵات بەکار دەهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران خەریکی بەکارهێنانی مافی ڕەوا و بنەڕەتی خۆیەتی بۆ بەرگری لە بەرانگەر شەڕی هێرشبەرانە و نایاسایی ئەمریکا و ئیسرائیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند کە ئێران خەریکی بەکارهێنانی مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرگری لە بەرانبەر هیرشبەرانە و نایاسایی ئەمریکا و ئیسرائیلە.
بەقایی لە ئەو پەیامەدا جەختی کرد کە شەڕی هێرشبەرانە و نایاسایی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، نەک هەر هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی لەناوبردووە بەڵکوو بنەماکانی مافی نێودەوڵەتیشی تێکشکاندووە و هێرشێکی ماڵوێرانکەری لە دژی مرۆڤایەتی دەست پێکردووە.
ناوبراو هەروەها هۆشداریی دا کە بێدەنگی و بێ لایەنی هەمبەر ئەو پێشێلکاریە ئاشکرایە، پێگەی سیستەمی مافی جیهانی لاواز کردووەتەوە و هێرشبەرەکانی داهاتوو بوێرتر دەکاتەوە.

News ID 58803

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha